دیمه‌نێكی هه‌ولێر له ئاسمانه‌وه كه چه‌ندین پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى لێ ده‌بیندرێت.. وێنه: سۆشیاڵ میدیا
وه‌به‌رهێنان: له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانه
له ساڵى نوێوه قیستى یەکەکانى نیشتەجێبوون دەکرێتە دینار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمی كوردستان پلانێكی له‌به‌رده‌سته كه قیستى قه‌رزى یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبوون له دۆلاره‌وه بگۆڕێت بۆ دینار و هاوڵاتى مانگانه له جیاتى دۆلار دینار بداته خاوه‌نى پڕۆژه‌كان.
بەرگەشت ئاکرەیى، وتەبێژى دەستەى وەبەرهێنان به964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ خاوه‌نى پڕۆژه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر نرخێك رێكده‌كه‌ون كه هاوڵاتیان له‌جیاتى دۆلار دیناریان پێبده‌ن.
وتیشی “ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌بێت”.
روونیكرده‌وه، ماوەى چەند ساڵێکە تا ئێستاش نرخى دۆلار ناجێگیرە و بەرەو بەرزبوونەوەیە، زۆر جار هاووڵاتیان پارەى زۆرتریان لەسەر دەکەوێت لە کڕینى دۆلارى قیستى خانووەکە.
دووپاتیشیكرده‌وه كه له ساڵى نوێوه جێبه‌جێده‌كرێت.