دیمەنی گوندی ئێندزەی سەر بە بناری قەندیل. وێنە: پەیجی گوندی ئێندزە
شاخەكانی گوندی ئێندزەی بناری قەندیل بۆردومان كرا
964+
ژووری هەواڵ
نیو كاتژمێر كاتژمێر پێش ئێستا، چەند فڕۆكەیەكی جەنگی بۆردومانی شاخەكانی نزیكی گوندی ئێندزەیان لە بناری قەندیلی سەر بە پشدەر كرد.
هاوڵاتییەكی ئەم گوندە بە 964ـی وت، بۆردومانەكە، تەنیا شاخەكانی نزیكی گوندەكانی گرتووەتەوە و دووكەڵێكی زۆریشی لەدوای خۆی بەجێهێشت .
وتیشی “گوێبیستی دەنگێكی گەورە بووين دواتر گوێمان لە دەنگی چەند فڕۆكەیەك بووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد ئەو شوێنەی بۆردومان كراوە، هیچ ئاوەدانیەكی لێ نیە.
بەقسەی ئەو هاوڵاتییە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، لە ئێوارەوە دەنگی فڕۆكە جەنگییەكان بەفراوانی لەسنوورەكەیان بیستراوە، بەڵام تەنیا بۆردومانی ئەو شاخانەی نزیك گوندەكەیانی كردووە.