دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق: هیچ بارهەڵگرێکی ئەمریکی بە قاچاخ نەبراوەتە هەرێم

964+

توانا نەقی

دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق لە راگەیەنراوێک ئەو وتانەی عالیە نوسەیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق رەتدەکاتەوە کە وتبووی لەم ماوەیەدا بەقاچاخ 16 کۆنتێنەری ئەمریکی بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

راگەیەنراوەکەی دەستەی دەروازە سنووریەکان ئەمڕۆ هەینی بووە، لەسەر بنەمای تویتێکی عالیە نوسەیف بووە لەسەر تۆڕی X بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندبوو لە دەروازەی ئوم قەسر 16 کۆنتێنەری چەکی ئەمریکی بە قاچاخ رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە.

دەستەکە دەڵێت، لیژنەیەکی باڵا هەیە بۆ پشکنینی ئەو کۆنتێنەرانە لە ژێر سەرپەرشتی فەرماندەی فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان، هەر کۆنتێنەرێک مەترسیدار بێت بە هیچ شێوەیەک ناهێڵن تێپەڕببێت و ئێستا داوای لیستی سەرجەم کۆنێنەرەکانیان کردووە.

دوای ئەوە پشکنین بۆ کۆنتێنەرەکان کراوە لەنێو کۆنتێنەرەکان دەرکەوتووە تۆپی مەدفەعی هەیە کە لە لیستی مەترسیدارەکاندایە، لەلایەن لیژنەیەکی هاوبەشەوە پشکنینیان بۆ کراو بەپێی بڕیارێکی دادوەر گەڕایەوە بۆ بەندەر.

دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە کۆتایدا دەڵێت، ئەم بڵاوکراوە سووکایەتییە بە دامەزراوەیەکی حکومی بۆیە رێکاری یاسایی وەردەگرن و لێپرسینەوە لە هەرکەسێک دەکەن کە ئەو کارە نابەرپرسانە بکات.

عالیە نوسێف ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایەو رایگەندبوو، “هەولێک بۆ بە قاچاخ بردنی 16 کۆنتێنەری ئەمەریکی کە لەسەری نوسراوە مادەی کیمیاوی مەترسیدار پوچەڵکراوەتەوە، بەڵام بە چەکی ئەمەریکی بارکرابوون و بە تەمابوون لە بەندەری ئوم قەسرەوە بەرەو کوردستان بەڕێبکرێت”.