نزیكه‌ى 600 گه‌شتیارى عه‌ره‌ب له “حەسەن بەگ”بوون
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لەگەڵ بارینی یەکەم بەفر لە چیای حەسەن بەگ خەڵکیش روو لە ناو ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش گه‌شتیاری عه‌ره‌ب.
بەپێی زانیاریەکانی 964 هەفته‌یەکە هاتنی گەشتیارانی عەرەب بۆ چیای حەسەن بەگ دەستی پێکردوە، تەنها ئەمڕۆ 30.11.2023 نزیکەی 30 پاسی گەشتیارانی عه‌رەب چونە بۆ ناو بەفر کە نزیکەی 600 گەشتیار دەکات.
هێمن جەعفەر، شۆفێری پاسێکی سۆرانە بە 964ـی وت، هەفتەیەک دەبێت گەشتیاری عەرەب دەبه‌نە چیای حەسەن بەگ بۆ ناو بەفر.
وتیشی “رۆژانە نزیکەی 20 پاس دەچین، دوو ساڵ دەبێت گەشتیاری عەرەب شارەزای حەسەن بەگ بوونە، کە دێن داوای حەسەن بەگ دەکەن بۆ ناو بەفر”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، حەسەن بەگ شوێنێکی نزیکە و رێگاکەی خۆشە کە ئەمەش وایکردوە بۆ شۆفێرانیش چوون بۆ حەسەن بەگ ئاسانتر بێت لە چاو شاخەکانی تر.
چیای حەسەن بەگ دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی ناوه‌ندى ئیداره‌ى سۆران و دوو هەزار و 550 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، درێژی رێگەی گەیشتن بە لووتکەی چیاکە 15 کیلۆمەترە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن