لە ئێوارەوە کارەبای زاخۆ بڕاوە

بەهۆی نەبوونی کارەباوە یاری نێوان زاخۆ و قاسم نەکرا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای زیاتر لە کاتژمێرێک چاوەڕوانی بەهۆی نەبوونی کارەباوە یاری نێوان زاخۆ و قاسم ئەنجام نەدرا.

بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 یاری نێوان ئەم دوو یانەیە بکرێت، بەڵام دوای کاتژمێرێک دواخستن نەتوانرا یاریەکە ئەنجامبدرێت.

پەیامنێری 964 لەناو یاریگا دەڵێت، یاریزانانی یانەی قاسم گۆڕەپانی یاریەکەیان جێهێشت و گەڕانەوە شوێنی حەوانەی خۆیان و هاندەرانیش یاریگایان جێهێشت.

دوای یاریەکە یانەی زاخۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لێبوردن لە هاندەران دەکات، رایگەیاندووە، “ئەوەی روویداوە لە دەرەوەی خواستی ئێمە بووە، مۆلیدەی یاریگا ئەو کاتە کاری نەکردووە و کارەبای گشتی کوژاوەتەوە بۆیە ئەوە روویداوە”.

یانەی زاخۆ داوا لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەکات کاتێکی دیکە بۆ یاریەکە دابنێن، سەربارەت بە بلیتی یاریەکە یانەی زاخۆ دەڵێت، یاری داهاتوو وەک قەرەبوو هاندەران بەخۆڕایی دێنە ناو یاریگا.

داڕشتنەوەی: فەهمی نەبی

زاخۆ  بەرامبەر قاسم یەکسان بوو

زاخۆ  بەرامبەر قاسم یەکسان بوو