هەواڵی ناوخۆیی زیاتر دەبینن
لەمەوبەدوا منداڵان هێڵی 116یان هەیە بۆ فریاگوزاری و سکاڵا
964+
ژووری هەواڵ
لە مورو قوتدانێکەوە هەتا پەروەردەی دەروونی و ئەشکەنجە، ئیتر بۆ منداڵان بە شارەوایی نامێنێتەوە، ژمارە تەلەفۆنێک کاراکراوە لەگەڵ پەیوەندیت پێکەوەکرد فریاگوزاری خێرای پێ دەگەیەنێت.
وهزارهتى كار و كاروبارى كۆمهڵایهتى ههرێمی كوردستان، نوسراوی بۆ بەڕێوبەرایەتییەکانی کردووە، پێی وتوون هێڵەکانی ئاسیاسیڵ، کۆڕەک تیلیکۆم و زەین، رەزامەندییان داوە لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی 116 منداڵان کێشەکانیان بگەیەنن پێیان.
ئەو پەیوەندییەی کە دەیکەن بێ بەرامبەرە و 24 کاتژمێر کراوەیە.
نەخشەدانانی سلێمانی دەڵێ، وەبەرهێنەرەکان هەموویان حەزیان بە زەوی ناوشارە و ئێمەش یەک زەویمان نەماوە.
تاریق محەمەد، بەڕێوەبەری نەخشەدانانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، وەبەرهێنەران هێشتا سلێمانی بە سلێمانییە بچووکەکەی جاران تێگەیشتوون و دەیانەوێت زەویی پڕۆژەکانیان لەناوجەرگەی شاردا بێت، بەڵام زەویمان نەماوە و پلانمان ئەوەیە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی پڕۆژەکان بچنە دەرەوەی شار.
وتیشی، 20 ساڵ پێش ئێستا پانتایی سلێمانی 35 کیلۆمەتر بوو، بەڵام ئێستا بووە بە 400 کیلۆمەتر.
وەک قۆناغی یەکەم لە هەولێر و قەزاو ناحییەکانی، 200 رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییە سندووقییەکان دابەشکرا، لە ئەمڕۆوە دەتوانن بڕۆن زەوییەکانیان بکەن بە خانوو.
زەوی سندووقى ئهو زهویانهن كه له دوو لاوه بەزیادەڕۆیی خانووی تێدا دروستكراوه و كڕین و فرۆشتنیان پێوە كراوه.
ئەوە لە کاتێکدایە، وەزارەتی شارەوانی نوسراوی بۆ شارەوانییەکان کردووە، لەمەبەدوا هەرکەسێک خانوویەک دروستبکات و پێشتر مۆڵەتی دروستکردنی بینای وەرنەگرتبێت، ئەوا دەبێت شارەوانی وەک زیادەڕۆ سەیری بکات و دەسەڵاتی رووخاندنی خانووەکەشی هەیە.