دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە. وێنە. پۆلیسی راپەڕین
تەمەنی 14 ساڵە
بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل کەسێک دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
بەتۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل و کەل و پەلی ئەلیکترۆنی تۆمەتبارێکی تەمەن 14 ساڵ لە راپەڕین دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکردووە گوایە دزی لە دوکانەکەی کراوە کە دوکانی مۆبایل و ئامێری ئەلیکترۆنییە کەسێکیان دەستگیر کردووە.
پۆلیس دەڵێت، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژـێر تۆمەبارێکیان دەستگیرکردووە بە ناوی (ن، ع، ا) و لە دایکبووی ساڵی 2009ـیە.
ئەم مێرمناڵە 14 ساڵە دانی بەوەشدا ناوە کە بەرنامەڕیژی کردووە بۆ دزی کردن لە چەند دوکانێکی تریش.
تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە پێی مادەی 443 بە بڕیاری دادگا راگیراوە.