ئینجانەی زیاتر دادەنێن

پێنج ئینجانەکەی بلواری شەست مەترییەکەی سلێمانی گوڵڕێژ کران

964+

پێشەوا محەمەد

ئەو ئینجانانەی لە بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود داندرابوون لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە گوڵڕێژ کران.

زیاتر لە مانگێکە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێنج ئینجانەی گەورەی لە شێوەی ئامێرەکانی میوزیک و عارەبانە و بیر دروست کردووە و لە بلواری شەقامی شەست مەتریی سلێمانی داندراون.

عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەو ئینجانانە بۆ جوانی لەو بلوارە داندراون و دوانی تریش لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان داندراوە”.

وتیشی، “بە گوڵی جۆراوجۆر و بۆنخۆش رازێندراونەوە و لە داهاتووشدا پلان هەیە ئینجانەی زیاتر لەناو بلوارەکانی شاری سلێمانی دابندرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ناوشاری سلێمانی 88 بلواری تێدایە.

باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن

باخچەکانی سلێمانی ئاو پاشەکەوت دەکەن