لە چوار یانە کوردییەکەی نایابی عێراق سیانیان دۆڕان

یەکەم یارییان بوو لە خولی ئەمساڵی نایابی عێراق

میدیازان – هێمن بەکر – هەولێر

دیمەنی ناو یاریگای دهۆک – زەید کۆچەر – میدیازان

ئێوارەی رۆژی دووشەممە، یانەی وەرزشی هەولێر، زاخۆ، نەورۆز و دهۆک یەکەم یاری خۆیان لە خولی نایابی عێراقی کرد، سیانیان دۆڕان و یەکێکیان یەکسان بوو.

یانەی هەولێر بەرانبەر یانەی کارەبا یاریکرد و بە ئەنجامی دوو بە یەک گۆڵ دۆڕا، زاخۆ بەرانبەر کەرخ یاریکرد و یەک بە سفر گۆڵ دۆڕا، هاوکات نەورۆز بەرانبەر نەفتی بەسرە یەک بە سفر گۆڵ دۆڕا، بەڵام دهۆک بەرانبەر شورتە یەک بە یەک گۆڵ یەکسان بوو.

یارییەکانی هەولێر و زاخۆ و نەورۆز لە یاریگای یانەی بەرانبەریان بوو، بەڵام یارییەکەی دهۆک و شورتە لە یاریگای دهۆک بوو، کە هاندەرێکی زۆر ئامادەی بوون.

بۆ وەرزی ئەمساڵی 2022-2023، لە کۆی 20 یانە، تەنها چواریان لە هەرێمی کوردستانن.