نۆرەگرتنی شۆفێران بۆ بەنزین . پارێزگای دهۆک.وێنە:+964
رەزامەندی دراوە
964 وردەکاریی هاتنی بەنزین و گاز له بهغداوه بە هەرێم دهخاتهڕوو
+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
بڕیار وایە هاوڵاتیانی هەرێم لە پێدانی بەنزین و گاز لەلایەن حكومەتی عێراقەوە سوودمەندبن، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت “هەفتەی داهاتوو وردەكارییەكەی دەخەینەڕوو” .
بە پێی زانیارییەکانی 964 نرخەكەی پاڵپشتیكراو دەبێت و هاوڵاتیانی هەرێمیش وەك ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق سوودمەندبن لە بەنزین و گازی حكومەتی فیدڕاڵی .
عیزەت سابیر بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بە 964 ی راگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو وردەكاری و میكانیزم و تەرخانكردنی بڕەكەی و چۆنیەتی گەیشتنی بەنزین و گاز بە نرخێكی هەرزان بۆ هەرێم رادەگەنین.
وتیشی، ئێستا تەنیا رەزامەندی لەسەر ئەوە دراوە، كە بڕێك گاز و بەنزین بۆ هەرێم تەرخان بكرێت، هەر وردەكاریەكی دیکەمان پێبگات رایدەگەنین.
پێدەچێت ئەم بڕیارە كاریگەری هەبێت لەسەر نرخی گاز و بەنزین لە هەرێم و نرخەكەی تاڕادەیەک هەرزان بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا