باڵەخانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران _ وێنە: 964
ئیدارەی سۆران داوای کردنەوەی دادگای تاوانەکان دەکات
964+
ژووری هەواڵ
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەردانی ئەنجومەنی دادوەری کرد و داوای کردنەوەی دادگای تاوانەکان و دادگای بەرایی کردووە لە دوو شوێنی ئیدارەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی راگەیاند، “ئیدارەی سۆران شوێنێکی دوورەدەستە، بۆ کاروباری دادگا هاوڵاتیان رێگەیەکی دوور دەبڕن، بۆیە بەپێویستمان زانی داوای کردنەوەی دادگای تاوانەکان و دادگای بەرایی بکەین”.
پێشنیار کراوە، لە ناو باڵەخانەی دادگای سۆران، شوێنێک بۆ دادگای تاوانەکان تەرخان بکرێت، دادگاکەی دیکەش دەکەوێتە قەزای سیدەکان.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی نێوان هەڵگورد شێخ نەجیب و عەبدولجەبار عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان “سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئاماژەی بە زیادکردنی ژمارەی دادوەران کرد بۆ دادگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”،
چوار قەزا و 13 شارۆچکە لە سنوری سۆران هەن و پێنج دادگایان هەیە کە پێکدێن لە پێکدێن لە دادگای باری کەسی، بەرایی، لێکۆڵینەوە و کەتن.