دیزاینی پارکەکەی گەڕەکی ژیان لە هەولێر. فۆتۆ؛ پارێزگای هەولێر
سەوزایی گەیشتە ٪19.5
به‌ردی بناغەی پارکێکى گەورە له هه‌ولێر دانرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی پاركێكی گه‌وره له گه‌ڕه‌كی ژیان دانرا، کە زیاتر له یه‌ك ملیار دیناری تێده‌چێت، پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته %19.5.
پاركه‌كه به گوژمه‌ى (1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار)، لە گەڕەکى ژیانى شارى هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023 به‌ردی بناغه‌ی دانرا و ماوەی 360 رۆژ بۆ تەواوکردنی دیاریکراوە.
پاركه‌كه لەسەر رووبەرى 19 هەزار مەتر دووجا دێته دروستكردن، کە لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر و بە شێوەی بەلێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، پاركه‌كه بە دیزاینێکى سەرمیانە دروست دەکرێت و شوێنى پایسکلسوارى و وەرزشکردنى تێدا ده‌بێت.
وتیشی، رێژەیی سەوزایی لە شارى هەولێر گەیشتووه‌تە 19.5%، هەوڵەکانیش به‌رده‌وامن بۆ دروستکردنى باخچە و پارکی نوێ لە گەڕەک و شوێنە گشتییەکانى سنوورى پارێزگای هه‌ولێر.
گه‌ڕه‌كی ژیان یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی هه‌ولێر و ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای كه‌ركوك.