دیمەنی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان _ وێنە: پۆلیسی سلێمانی
لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
لە زەڕایەن سێ کەس دەستگیرکران کە مادەی هۆشبەریان پێ بووە
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر كه به تۆمه‌تباران بووه .
پۆلیسی سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023 بڵاویكرده‌وه و دەڵێت، “دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور له‌باره‌ی سێ تۆمه‌تباره‌وه كه گومان ده‌كرا مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبێت، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد”.
سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوره‌وه سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆره‌كانی (كریستاڵ، تلیاك و حه‌بی هۆشبه‌ر ) كه به‌تۆمه‌تباران بووه.
بەوتەی پۆلیس بێت، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران، (ر،ن،أ له‌دایكبوی 2000، ج،ج،ح له‌دایكبوی 1999، پ،م،ق له‌دایكبوی 2000) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 26 له‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردن و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.