وەزری تەکاندنی گوێز لە باڵەكایەتی دەستیپێكرد
گوێزی باڵەکایەتی گڕ دهكاتهوه
میدیازان – زۆسک باڵەک – چۆمان
وەزری تەکاندنی گوێز لە باڵەكایەتی دەستیپێكردووهو بههۆی ئهو خواسته زۆرهی لهسهریهتی نرخی هەزار گوێز لە شەست بۆ هەشتا هەزار دینارە.
وەرزی پاییز، کە وەرزی تەکاندنی گوێزیشەو ساڵانە لە ناوچە کوێستانەکانی کوردستان، خەڵکی گوندەکان، بە هەرەوەزی دار گوێزەکان دەتەکێنن و بەرهەمەکەی کۆ دەکەنەوە.
جەنگی ئەحمەد، گوندنشینێکی دەڤەری باڵەکایەتییە لەکاتی تەکاندنی گوێز بۆ میدیازان قسەی کردووە، گوێزەکانی باڵەکایەتی زۆرینەی دارەکانی خۆمانەن و بەوە لە گوێزی بیانی جیا دەکرێتەوە کە دارەکانی باڵایان بەرزترەو گوێزەکانیش قەبارەیان گەورەترە، تەنانەت تامیشی خۆشترە.
وتیشی “دەڤەری بالەکایەتی بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەکەی، زۆر گونجاوە بۆ چاندنی گوێزو بەرگەی هەموو ساردی و گەرمیەكی ناوچەكە دەگرێت و خاكی ئەو دەڤەرە بۆ بەرهەم هێنانی گوێز زۆر گونجاوە”.
بەپێی ئاماری هۆبەی كشتوكاڵی چۆمان بێ، لەسنوری باڵەكایەتی زیاتر لە 100 هەزار دارگوێز هەیەو بەرهەمی ساڵانەیشی دەگاتە 70 تۆن گوێز، کە بەشێكی خەڵکەکە بۆ خواردنی خۆیان هەڵیدەگرن، بڕێکیشی دەکەنە دیاری بۆ خزم و ناسیاو، بڕە زۆرەکەشی لێدەفرۆشن کە هەزار دانە گوێز لەبازاڕدا شەست بۆ هەشتاو پێنج هەزار دینار دەکات.
لە بازاڕەکاندا گوێزی بیانی زۆرە و خۆماڵییەکەی کەمە، یەک کیلۆ گوێزی بیانی کە نزیکەی سەد گوێز دەکات لە 3000 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 6000 دینار، بەڵام لەم وەرزە ئەوەی باڵەکایەتی کیلۆی دەگاتە زیاتر لە هەشت هەزار دینار