دیمەنێک کە لەئاسمانەوە کارگەی ڤان ستیل لە هەولێر نیشان دەدات _ وێنە: AISU
هەلی کاریشی تێدایە
کارگەیەکی شیش و ئاسن دەکرێتەوە کە پشت بە سکرابی ناوخۆ دەبەستێت
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە 28.11.2023، لە هەولێر کارگەی ئاسنی ڤان ستیل دەکرێتەوە، بەقسەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، دەبێتە دابینکاری گەورەی شیش و ئاسن بۆ هەموو عێراق.
کاتژمێر 10:00ی ئەمڕۆ رێورەسمی کردنەوەی بەڕێوەدەچێ، بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، ڤان ستیل، دەبێتە گەورەترین کارگەی ئاسن و شیشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.
کارگەکە لە لایەن گرووپی گەلیاوە سەرپەرشتی دەکرێت، لە پڕۆژەکەدا 95%ی ههلی كار بۆ كرێكاری ناوخۆییه، و بە ستاندارێکی جیهانی، سیستەم و ئامێرەکانی بۆ دانراوە و سەرجەم بەشەکانی بە تەکنەلۆژیا بهیەكهوه بەستراونەتەوە.
لەو بڵاوکراوەدا باس لەوەکراوە، بۆ یەکەم جارە بەم شێوازە کارگەیەکی ئاسن لە کوردستان هەبێت، کە پشت بە سکرابی ناوخۆ و کەرەستەی خاوی دەرەوە دەبەستێت، وە لەهەمان کاتدا دۆستی ژینگەیە.
پێشتر سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە رایانگەیاندبوو، بە کردنەوەی کارگەی ڤان ستیل، زیاتر لە 2 هەزار هەلی کاری راستەخۆ و ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.