964 فیلمه براوه‌كان ئاشكرا ده‌كات
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆڕگ كۆتایی هات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هامبۆرگی وڵاتى ئه‌ڵمانیا كاره‌كانى 14مین فێستیڤاڵى فیلمى كوردى كۆتایی هات و فیلمه براوه‌كان خه‌ڵاتیان وه‌رگرت.
فێستیڤاڵه‌كه به ناونیشانى “وڵاتێكی نوێ” ماوه‌ى پێنج رۆژى خایاند و 19 فیلمی جۆراوجۆرى كوردى به‌شدارییان تێدا كرد.
رەوەند جەواد، له به‌شی راگه‌یاندنى فێستیڤاڵ، به 964ـى وت، سێ فیلم خه‌ڵاتی باشترینیان وه‌رگرت و ئه‌مساڵ دوو خه‌ڵاتیش له فێستیڤاڵه‌كه‌دا زیاد كرابوو، کە دوو فیلمی دیكه وه‌ریانگرت.
خه‌ڵاتى باشترین به‌ڵگه‌فیلم بۆ فیلمى (دارتاش)، ده‌رهێنانى (خه‌لیل سه‌هراگێرد) له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه بوو، خه‌ڵاتى باشترین ده‌رهێنه‌ر بۆ ده‌رهێنه‌ر (میران بێتاسى) له باشوورى كوردستان و خه‌ڵاتى باشترین فیلمی دیوكۆمێنتارى بۆ نووسه‌ر و وه‌رگێڕ (كاوه نێمیر) له باكوورى كوردستان بوو.
له باره‌ى دوو خه‌ڵاته زیادكراوه‌كه‌ش ره‌وه‌ند وتى، “دوو خه‌ڵاته‌كه بۆ دوو فیلم بوو، یه‌كه‌میان بۆ به‌ڵگه‌فیلمى دیۆكۆمێنتارى (روناهیا ماڵێ)ـى ده‌رهێنه‌ر (گۆڵكن چه‌تین) و دووه‌میشیان بۆ فیلمى im toten Winke ـى ده‌رهێنه‌ر ئاسیا پۆڵات.