پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی - وێنە: 964
لە سلێمانی
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ ئەم مانگە دابەزی
964+
توانا نەقی
ئەو هاوڵاتیانەی لە سیتییەکانی سلێمانی نیشتەجێن بۆ ئەم مانگە چەند دینارێک پارەی کارەبای مۆلیدە کەمتر دەدەن و نرخەکەی لە چاو مانگی پێشوودا دابەزیووە.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون واتە سیتییەکان نرخی کارەباین بۆ مانگی 11 دیاری کردوو بۆ هەر کیلۆواتێک 273 دینار دەدەن.
دەشڵیت، مانگی رابردوو بۆ هەر کیلۆواتێک 281 دینار وەرگیراوە واتە بۆ ئەم مانگە هەشت دینار نرخەکەی کەمتر بووەتەوە.
لیژنەکە دەڵێت، دەبێت سەرجەم سیتییەکان پابەند بن بەو نرخەوە ئەگەر زیاتر لە هاوڵاتیان وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.