لە گوندێکی کۆیە

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە

964+

توانا نەقی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری کۆیە لە ماڵێکدا کەسیك گیانی لەدەستدا، بەڵام بە قسەی بەرگری شارستانی نازاندرێت بەهۆی ئاگرەکەوە بووە یاخود نا

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرگری شارستانی کۆیە بڵاویکردەوە، ئاگر لە ماڵێک لە گوندی گۆمەشین کەوتەوە و توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵی بکەن.

دەشڵێت، لە ماڵەکەدا ژنێکی لە دایکبووی 1955 گیانی لەدەستداوە.

بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەکردووە، تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی نازانن، کە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە بووە یاخود پێشوەخت مردووە، بۆیە چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دادن.