سبه‌ی له‌ رێگه‌ی شێخ توڕاب پایسكلسواری كوڕان و كچان هه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

سبه‌ی هه‌ینی 30ـی كانوونی یه‌كه‌م، پاڵه‌وانیه‌تیی پایسكلسواریی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێشبڕكێیه‌كان بۆ كوڕان و كچانه‌.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ به‌ چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و به‌ سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی پایسكلسواریی كوردستان دێته‌ ئه‌نجامدان.

پێشبڕكێیه‌كان بۆ ئاستی كوڕان و كچانه‌ و له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌یرانگه‌ی شێخ توڕاب له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، پێشبڕكێیه‌كان كاتژمێر 9ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات.

بڕیار وایه‌ 15 یانه‌ به‌شداریی پێشبڕكێیه‌كان بكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ركابه‌رییه‌كان به‌هێزبن، به‌هۆی بوونی چه‌ند تیپێكی به‌هێزی پایسكلسواری له‌ ئاستی یانه‌كانی كوردستاندا، به‌ تایبه‌تی یانه‌كانی هه‌ولێر، نه‌ورۆز، دهۆك و كۆیه‌.