ساتی کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی لوتفیە مەلا غالیب لە بازیان - فۆتۆ: وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
سەنتەرەکە 40 کەس دەگرێت
کەیسی ئۆتیزمەکان لە بازیان ناونووس دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
سەنتەری ئۆتیزمی بازیان دانیشتوانی قەزاکەی ئاگادار کردووەتەوە لە سبەینێ یەکشەممە 26.11.2023ـەوە ناونووسین بۆ کەیسەکانی ئۆتیزم لە سەنتەرەکە دەستپێدەکات.
سەنتەرەکە لە لایەن خێرخوازێکەوە لەسەر رووبەری 400 مەتر زەوی دروست کراوە و لە هەشت ژوور پێکدێت و توانای لەخۆگرتنی نزیکەی 40 کەیسی ئۆتیزمی هەیە و سەرەتای ئەم مانگە لە لایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە کرایەوە.
“ئێمە بەرلەوەی راگەیەندراوی گشتی بۆ ناوونووسین بڵاوبکەینەوە زیاتر لە 20 کەیس هاتوون بۆ لامان و نانووس کراون، بەڵام دوای ئەو بانگەوازە بێگومان کەیسەکانمان زیاتر دەبن”، ئاریاس کەمال، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە وای بە 964 وت.
وتیشی، “15 کارمەندی خۆبەخشمان بۆ دامەزرێندراوە و ناوی سەنتەرەکەش لوتفییە غالیبە”.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، زیکەی چوار هەزار کەیسی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەن.