چوار رۆژیتر
ئاگاداربن ئەکاوەنتی جیمێڵەکانتان دەسڕێتەوە
964+
عادل کانەبی
گووگڵ پاکسازی دەکات و لە مانگی داهاتووەوە ئەو ئەکاوەنتانەی کە ماوەیەکی زۆرە نەکراونتەوە و بەکار نەهێندراون دەیانسڕێتەوە.
کۆمپانیای گووگڵ کە خاوەنی جیمێڵە رایگەیاند، لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵەوە هەموو ئەو ئەکاوەنتە جیمێڵانە بسڕێتەوە کە بۆ ماوەی شەش مانگ یاخود زیاتر کارا نەکرابن و ئیشیان پێ نەکرابێت.
روس کریچاڵ جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە گووگڵ دەڵێت، ئەم هەنگاوە بەمەبەستی زیادکردنی سیکیوریتی سێرڤەرەکانمانە.
جیمێڵ یەکێکە لە تۆڕەکانی پەیوەندی کە لە رێگەیەوە دەتوانیت نامە و پەیام بۆ کەسی بەرامبەر بنێریت و لە سەرانسەری جیهان نزیکەی یەک بلیۆن و 800 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە.