سلێمانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر 200 دیناریان فه‌رقه
نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك 700 دینار دابه‌زی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ده‌ڵێت، نرخى مریشك دابه‌زیوه و ئه‌و دابه‌زینه‌ش هه‌موو هه‌رێمی كوردستان گرتووەته‌وه، به‌ڵام هێشتا له هه‌ولێر و سلێمانى مریشك به یه‌ك نرخ نافرۆشرێت و نزیكه‌ى 200 دینار جیاوازییان هه‌یه.
نازم عەبدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، نرخی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 700 دینار دابه‌زیوه.
وتیشی “ئێستا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا بە دوو هەزار و 700 دینار بە دوكاندارەكان دەفرۆشرێت، كه پێشتر نرخى یه‌ك كیلۆ به سێ هه‌زار و 400 دینار بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دابه‌زینى ئه‌م نرخه هه‌موو هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت نرخى مریشك له نێوان هه‌ولێر و سلێمانى جیاوازى هه‌یه و له هه‌ولێر بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك نزیكه‌ى 200 دینار گرانتره.
نزیكه‌ى دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر نازم عه‌بدوڵا له كاتى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى مریشك به 964ـى وتبوو، كه به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى مریشك كاتییه و هێنده‌ى پێناچێت هه‌رزان ده‌بێته‌وه.
باسى له‌وه‌ش كرد، له زۆربه‌ى كێڵگه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر جوجكى ته‌مه‌ن 10 ، 20 و 30 رۆژه هه‌ن و كه‌متر له دوو هه‌فته‌ى دیكه ده‌خرێنه بازاڕاوه و نرخه‌كه هه‌رزان ده‌بێته‌وه.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى 964 له كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌ستیكه‌وتووه، له هه‌رێمی كوردستاندا ساڵانه هه‌ر یه‌ك كه‌س پێویستى به 24 كیلۆ مریشك هه‌یه.