لە سۆران نەوت دەبرێتە بەردەم ماڵی هاوڵاتیان. فۆتۆ: نەوت و کانزاکانی سۆران
ئه‌مڕۆ دابه‌شكردن به‌رده‌وام دەبێت
له سۆران نه‌وت ده‌برێته به‌رده‌م ماڵان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25.11.2023 له چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ر و هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناوه‌ندی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران نه‌وتی سپی بێته دابه‌شكردن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت نه‌وته دێته به‌رده‌م ماڵه‌كانتان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕه‌كه‌كانی جوندیان 2، مه‌عمه‌ل قیر، شه‌هیدانی به‌ختیاری و كۆڕه‌ك له سه‌نته‌ری سۆران، هه‌روه‌ها له گونده‌كانی هه‌سنان، شێخان، سیتكان و ناوڕۆین و ته‌واوی گونده‌كانی بناری چیای حه‌سه‌ن به‌گ، نه‌وتی سپی به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نه‌وته‌كه ماڵ به ماڵ دابه‌ش ده‌كرێت و هاوڵاتیان پێویست ناكات خۆیان بچن وه‌ریبگرن.
ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كات، كه هه‌ر بۆ به‌رمیلێك 103 هه‌زار دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.