لە قەزای پشدەر
کەرەستە کەلەپورییەکان لە ماڵێکدا کۆکراونەتەوە
964+
محەمەد عەلی
ماڵی کەلەپوری پشدەر ماڵێکی ناحکومیە و بە کەرەستەی کەلەپور رازێندراوەتەوە.
ماڵەکە زیاتر لە 600 پارچەی کەلەپوری تێدایە.
نزیکەی 350 پارەچەی خۆماڵی کە لە کۆندا دروستکراون و بەکارهاتوون تێدایەو ئەوانی دیکەی لە دەرەوە هێنراون.
زیاتر لە 50 گوندیان کردووە تاوەکو پارچە کەلەپوریەکانیان دەست کەوتووە و کڕیویانە.
خاوەنەکەی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ناوەندێکی کەلەپوری و رۆشنبیری بوونی نییە، لە بۆشای ئەوناوەندانە ئەوماڵەمان دروست کردووە.
خەڵکی دەرەوەی قەڵادزێش کە سەردانی قەزاکە دەکەن دەچنە ماڵکە و چێژ لە تەماشاکردنی پارچە کەلەپوریەکان دەبینن.
ماڵی کەلەپوری پشدەر پێکهاتووە لە پێنج بەش، کەلەپوری، ئەدەبی، هۆبەی خانمان، ئەرشیف و مێژوو لەگەڵ بەشی هونەری.