دوای دووجار لە دروستبوونی لافاو

هەولێر دەیەوێت لافاو لەخۆی دوورخاتەوە

964+

شاخەوان عومەر

بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاندووە، بۆ ئەوەی مەترسیەکانی لافاو کەمبکرێنەوە سێ پڕۆژەی نوێ جێبەجێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی کۆنکرێت کردنی رێڕەوی ئاوەڕوی کۆڕنیش یەکێک دەبێت لە پڕۆژەکان و دروستکردنی رێڕەوی سروشتی گردجوتیار یەکێکی دیکەیە لەو پڕۆژانەی بۆ کەمکردنەوەی لافاو دروست دەکرێت.

یەکێکی دیکە لە پڕۆژەکان فراوانکردنی پردی گوندی تەندورەیە بەگوژمەی دوو ملیار دینار، ئەمەشیان هەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی لافاوە.

چەند ساڵێکە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان و دابارین، رووداوەکانی پەنگخواردنەوەی ئاو و لافاو دروست دەبێت، ئەمساڵیش لە چەندین شوێنی هەولێر بەهەمان هۆکار ئاستی ئاو لە شەقامەکان بەرز بوویەوە و زیانی زۆری بە چەندین ماڵ گەیاند.

پارێزگای هەولێر: ئەو پۆند و بەنداوانەی دروستکراون مەتر...

پارێزگای هەولێر: ئەو پۆند و بەنداوانەی دروستکراون مەترسی لافاویان کەمکردووە

حکومەت لە هەولێر 38 ملیار دیناری بۆ بەرگرتن لە لافاو تەر...

حکومەت لە هەولێر 38 ملیار دیناری بۆ بەرگرتن لە لافاو تەرخان کردووە