ترێندی هەفتەیە
نەڤید زەردی و شاباز زەمانی بەرهەمی نوێیان هەیە
964+
پەرستۆ ساڵح
نەڤید زەردی تیزەری گۆرانییە نوێیەکەی بڵاوکردەوە، گۆرانیەکە ناوی “فێرتکردم”ە و هۆنراوەکەی هی رەنج سەنگاویە، لە ئینیستاگرام بە هەفتەیەک سەروو یەک ملیۆن و نیو بینەری هەبووە.
نەڤید و شاباز خاڵی هاوبەشیان زۆر نییە، بەڵام ئەم هەفتەیە رەنج سەنگاوی کۆیکردنەوە، چونکە شاباز لە فەیسبووک شیعرێکی رەنج سەنگاوی پۆست کردبوو دەڵێت، رەنج بەدیاری پێیداوم و دەیکەمە گۆرانی.
هونەرمەندی بەئەزموون مستەفا ئەحمەد تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەس زوو دڵی هەوادارەکانی دایەوەو بە 964ی وت سەلامەتم و لێم گەورە مەکەن.
ئەمانە ترێندی ئەم هەفتەیەن و ئێمە ورد و درشتیان باس دەکەین.