قەزای خەبات خۆی لەلافاو بەدوور دەگرێت
“ئامادەکارییەکان دەستیپێکردووە”
میدیازان – سەعید محەمەد – هەولێر
بە مەبەستی خۆپاراستن لە دروستبوونی لافاو لە وەرزی زستاندا، شارەوانیی قەزای خەبات سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەکانییەتی.
ڕێبین عەقنی عەلی، بەڕێوبەری شارەوانیی خەبات بە میدیازانی ڕاگەیاند: کارمەندانی شارەوانی مانگی جارێک ڕێڕەو و رێڕەوی ئاوەڕۆکان پاک دەکەنەوە و هەموو ساڵێک پێش وەرزی زستانیش مەنهۆڵەکان پاک دەکرێنەوە.
وتیشی: هەوڵەکە بۆ ڕێگریکردنە لە کۆبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو لە قەزاکە. لهئێستاوه بهچڕی لهههولێرو دهوروبهری ئامادهكاری دهستی پێكردووه بۆ رێگرتن لهئهگهری دووبارهبوونهوهی لافاو كه ساڵانه زیانێكی زۆر دهكات.