هەواڵی ناوخۆیی زیاتر

لە ئامێدی فێستیڤاڵی تەحینە و لیژنەکەی بەغدا بۆ گژ و گیا دەگەڕێن

ژووری هەواڵ

لە ئامێدی فێستیڤاڵێکی گەورەی تەحین دەستی پێکرد، فێستیڤاڵ ناوی تەحینە، بەڵام هەنگوین و تووتن، میوەی وشککراوە، مرەبا و چەندین کاری دەستی، بەرهەمە سپییەکانی وەک ژاژی، ماست و پەنیر و میوەی تێدایە.

ئەم ماوەیە لیژنەیەک لەکشتوکاڵی بەغداوە هاتوون و ناوچەکانی کوردستان دەگەڕێن، گژوگیای خۆمانە کۆدەکەنەوەو تۆوەکەی دەگرن و کۆگای دەکەن، دەڵێن نایانەوێت ئەو گیایەنە بفەوتێن.

پەروەردەی هەڵەبجە کۆمەڵێ کەلوپەلی کۆنی هەیە، دەڵێ کێ دەیەوێت بیانکڕێت بابێت، چونکە ئێمە دەیانفرۆشین.