دیمەنێک لە یاریی نێوان جەوییە و کەرخ لە خولی عێراق. فۆتۆ: پەیجی خولی ئەستێرەکانی عێراق
ئه‌مڕۆ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به یاریی لووتكه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای وه‌ستانی به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23.11.2023 یارییه‌كانی خولی تۆپی پێی عێراق “خولی ئه‌ستێره‌كان” ده‌ستپێده‌كاته‌وه و دوو یاری دێنه ئه‌نجامدان، كه یه‌كێكیان یاریی لووتكه‌یه.
ئه‌مڕۆ به یاریی دوو یاری كه له كاتژمێر 02:30 به‌ڕێوه‌ده‌چن، گه‌ڕی پێنجه‌می خوله‌كه ده‌ستپێده‌كات.
له دوو یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، یه‌كێكیان به‌هێزترینه، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی قوه جه‌وییه و شوڕته له یاریگه‌ی كوت رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش له نێوان مینا و قاسم ده‌بێت له یاریگه‌ی مینا.
ئێستا دوای تێپه‌ڕبوونی چوار گه‌ڕ، یانه‌ی قوه جه‌وییه له پله‌ی یه‌كه‌مه به 12 خاڵ و شوڕته به 9 خاڵ له پله‌ی دووه‌مه.
ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراق به شێوازی پیشه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه 20 یانه به‌شدارن و فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به هاوكاری ده‌سته‌ی لالیگای ئیسپانیا، سیستمی خوله‌كه‌یان كردووه‌ته پیشه‌گه‌ری، دیارترین گۆڕانكارییه‌كانیش دانانی سیستمی یاریده‌ده‌ری ناوبژیوانی ڤیدیۆیه “ڤار”.