وێنەی مادە هۆشبەر و ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر
یه‌كێكیان "داواكاری نێوده‌وڵه‌تییه"
پێنج كه‌س به زیاتر لە دوو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كیلۆ و شه‌شسه‌د گرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه، هه‌روه‌ها پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23.11.2023 ئاشكرای كرد، لە سێ چالاکیدا لە رۆژانی 21 و 22ی ئەم مانگە، پێنج تۆمەتباریان دەستگیر كردووه، کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بە مادەی هۆشبەر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت “یەکێکیان داواکراوی نیودەوڵەتییە”.
“لە سێ چالاکییەكه‌دا بڕی (2 کیلۆ و شەشسەد گرام) مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەردا گیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان وا ده‌ڵێن.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كان له په‌یجی خۆیان له فه‌یسبووك پۆستیان كردووه، جگه له ماده هۆشبه‌ره‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری پاره‌ی دۆلار و دینار، ده‌مانچه و چه‌قۆ و هه‌روه‌ها درۆنێكی بچو‌وكدا گیراوه.