دەنگۆکان زۆرن
ئایا فڕۆکەخانەی هەولێر کراوەتە ئامانج؟
عادل کانەبی
964+
لە بەشێکی کەناڵەکانی نزیک لەگرووپە چەکدارەکانی عێراق دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئەمریکیەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی فڕۆکەخانەی هەولێر، ئەم دەنگۆیە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە و هیچ دەنگێک لەو ناوە نەبیستراوە.
نزیک کاتژمێر 10:30 خولەک کەناڵی سابرین نیوز کە بە کەناڵی هێزە شیعەکانی نزیک لە ئێران ناسراوە، دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر.
ئاری نەجم بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی هەولێر بە 964ی وت، ئەم دەنگۆیە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییە و هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە.
ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەو دەنگۆیە بڵاو دەکرێتەوە لە ماوەی پێشوو چەندین جار وا بڵاوکرایەوە کە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام بەشێکی زۆری تەنیا دەنگۆ بوو.
لە دوای 17ی مانگی رابردوو مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق چەندین هێرشی کردوووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراق و ئەم هێرشانە پروشکەکانی بەر هەولێر و فرۆکەخانەی هەریر کەوتووە.
ئەم دەنگۆیە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی ئەمریکی بارەگایەکی حەشدی شەعبی ناوچەی جورفی سەخری بابل کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی کوژران و بریندابوونی هەشت چەکداری حەشی شەعبی.