ئەزموونییە

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە 16 شوێنی رێگای هەولێر بۆ کەرکوک دەکەوێتە کار

964+

فەهمی نەبی

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، لە ئەمشەو سەعات 12-ەوە ئیدی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی رێگای هەولێر – کەرکوک بەشێوەی ئەزموونی دەکەونە کار.

ئەمڕۆ چوارشەممە هاتوچۆی هەولێر ئەو ئاگاداریەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بۆ ماوەی شەش رۆژ تا 28.11.2023 بەشێوەی ئەزموونی دەکەوێتە کار.

ئەو شوێنانەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵی لێ دادەنرێت 16 شوێنن و هاتوچۆی هەولێر بەمجۆرە دیاریکردووە:

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە 16 شوێنی رێگای هەولێر بۆ کەرکوک دەکەوێتە کار

دوای ئەو رێکەوتەی هاتوچۆی هەولێر دیاریکردووە، لە کاتژمێر 12ی شەوی رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئیدی ئەو کامێرایانە سزای سەرپیچی هەژمار دەکەن.

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر - پیرمام کەوتە...

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای هەولێر - پیرمام کەوتەکار

لەو شوێنانەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە رووداوی هاتوچۆ...

لەو شوێنانەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دانراوە رووداوی هاتوچۆ رووینەداوە