ژمارەیەک کۆڵبەری منداڵ - وێنە: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
10 ساڵە هێندە بریندار نەبوون
مانگی رابردوو 10 کۆڵبەری منداڵ بریندار کراون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو 10 منداڵی کۆڵبەر بریندار کراون و رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، لە 10 ساڵی رابردوودا هێندەی مانگی رابردوو منداڵی کۆڵبەر بریندار نەکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤ دەکات لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەرجەم ئەو کۆڵبەرە منداڵانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بریندار کراون.
مانگی رابردوو بۆ کۆڵبەرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی خوێندەوار بوو، نزیکەی 50 کۆڵبەر بریندار بوون و چواری دیکەش کوژراون.
“کۆڵبەرەکان نۆ کەسیان لە سنووری بانە و یەک منداڵ لە سنووری نەوسوود بریندار بوون، حەوت کەس لەو منداڵانە کە لە کاتی کۆڵبەری بریندار بوون خەڵکی سەقز، دوو کەسیان خەڵکی سنە و یەک منداڵیان خەڵکی نۆدشەیە”، لە راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاودا واهاتووە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشێک لەو کۆڵبەرانە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لێکراوە و بریندار کراون.