حاسڵاتی ئەمڕۆ
رێکەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیل نزیکە جێبەجێ بکرێت
+964
ژووری هەواڵ
زۆری نەماوە رێکەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیل بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، 50 دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن لە بەرامبەر 150 دیلی فەلەستینی، بۆ چوار رۆژیش ئاگربەست دەبێت.
بە پێی رێکەوتنەکەی حەماس و ئیسرائیل چوار رۆژی تەواو جموجۆڵی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی باشوری غەزە دەوەستن، رۆژانە بۆ ماوەی شەش کاتژمێر لە 10ی بەیانی تا 4ی پاشنیوەڕۆ هیچ فڕۆکەیەک لە باکووری غەزە نافڕێت.
ئیسرائیل لیستێکی 300 ناویی بڵاوکردەوە، کە لە زیندانەکانیدان، دەڵێت ئەوانەی ئازاد دەکرێن لەو لیستەدان، بەشی هەرە زۆریان ئەو گەنجانەن کە لە کەناری خۆرئاوا بە هۆی خۆپیشاندانەوە گیراون.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: لەسەر حەماس پێویستە هەموو دیلەکان ئازاد بکات، دەستپێشخەری لە بەڵێنەکەی سەرۆکی ئیسرائیل دەکەین بۆ راگرتنی شەڕەکە.
رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتۆن لۆکەیشنی بارەگای هەموو رێکخراوە مرۆییەکانی داوەتە سوپای ئیسرائیل بۆ ئەوەی بۆردومانیان نەکات، بەڵام سوپای ئیسرائیل هەر بۆردومانی کردوون.