سێ تا چوار جار

كوێستانەكانی سیدەكان بۆردومان کران


فەرهاد حەسەن

ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێكە چەند ناوچەیەكی جیاجیا لە كوێستانەكانی سنووری سیدەكان رووبەڕووی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان بوونەتەوە و تا ئێستاش زیانەكانی دەرنەكەوتوون.

بەقسەی شایەدحاڵێك كە قسەی بۆ 964 كردووە، لە كاتژمێر 9:30 ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند جارێك فڕۆكەی جەنگی بۆردومانی كوێستانەكانی بۆڵێ و بێجوانی لە سنووری قەزای سیدەكان كردووە.

وتیشی “تا ئێستاش دەنگی فڕۆكەكان بەسەر ئاسمانی ئەو سنوورەوە دەبیسترێت”.

بە قسەی ئەو شایەدحاڵە، لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆوە، سێ تا چوار جار فڕۆكەكان بۆردومانی ناوچە جیاجیاكانی ئەو كوێستانەیان كردووە.

تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەكانی ئەم بۆردومانانە نەزاندراون و لە پەیوەندیەكیشدا بە ناوەندە تەندروستییەكانی قەزای سیدەكان و ئیدارەی سۆران، تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی بریندار بوون یان گیانلەدەستدانیان بۆ نەچووە.