دیمەنی یەکێک لە نەشتەرگەرییەکان.وێنە.تەندروستی سلێمانی
نەخۆشی شێرپەنجە
دوو نەشتەرگەریی تایبەت لە سلێمانی ئەنجامدران
964+
توانا نەقی
لە سلێمانی و لە نەخۆشخانەی شار، دوو نەشتەرگەری تایبەت ئەنجامدران، کە پەیوەندی بە نەخۆشی شێرپەنجەوە هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن بە سەرپەرشتی دکتۆر ئارام بارام، دوو نەشتەرگەری تایبەتیان ئەنجامداوە.
نەشتەرگەرییەکان پێکهاتبوون لە نەشتەرگەری گرێی شێرپەنجەیی شاخوێنبەری مێشک یان شاخوێنبەری لامل.
هەروەها نەشتەرگەری لابردنی “سیی چەپ” کە شێرپەنجەیی بووە بۆ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ کراوە.
ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانەی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی پێکردوون، تا رادەیەک بە هۆکاری ئەوەی شێرپەنجەیین، تایبەتن و بە دەگمەن لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراون .