بۆچی هاتبوو؟
بیك رامی، له مسته‌ر ئۆڵمپیاوه بۆ هه‌ولێر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له رۆژانی رابردوو بیك رامی، پاڵه‌وانی مسته‌ر ئۆڵمپیا له یاریی له‌شجوانی له هه‌ولێر بوو.
ئه‌و زۆر به دڵخۆشی و كه‌یفه‌وه له هه‌ولێر ده‌ركه‌وت و سه‌ردانی قه‌ڵاشی كرد.
مه‌مدوح محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سبێعی، ناسراو به بیگ رامی، دوو ساڵ له 2020 و 2021 نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی مسته‌ر ئۆڵمپیای له یاریی له‌شجوانی به‌ده‌ستهێناوه، كه گه‌وره‌ترین نازناوی یارییه‌كه‌یه له جیهاندا.
بیگ رامی یه‌كه‌م یاریزانی میسری و عه‌ره‌به بتوانێت دوو ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ببێته پاڵه‌وانی مسته‌ر ئۆڵمپیا.
بیگ رامی دوو سێ رۆژ بوو له هه‌ولێر بوو، له رێگه‌ی كۆمپانیای بایۆگارد هاتبووه هه‌ولێر، به‌شداریشی له كردنه‌وه‌ی براندێكی تایبه‌ت به خۆی له ناو سه‌نته‌ره وه‌رزشیی ئه‌حمه‌د رامبۆ كرد.