نزیکەی 24 گەڕەک و شوێن دەگرێتەوە

نەوتەکە گەیشتە سەنتەری هەولێر

ژووری هەواڵ

لە سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کراوە بەسەر هاوڵاتیاندا و ئێستا لە پێنج بنکە نەوت دابەش دەکرێت.

ئەو پێنج بنکەیە نزیکەی 24 گەڕەک و شوێن دەگرێتەوە و پێکهاتوون لە گەڕەکەکانی، کوێستان، شۆرش، ئاری، کانی، زانایان، راپەرین، سەفین، برایەتی، هەولێری نوێ، باداوە، سێتاقان، گلکند، هەڤاڵان، هاکاری، پۆلیساوە، مەنتکاوە، موفتی، رووناکی، زراعە، مهاباد و 92ی منتکاوە، فەرمانبەران، زانکۆ و رۆشنبیری.

ئەمڕۆ سێشەممە 21.11.2023، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە 964ـی وت، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکە “بە خێرایی بەڕێوەدەچێت”.

وتیشی، لە سەرجەم بنکەکانی 201، 202، 203، 204، 205 لە شاری هەولێر نەوتی سپی بە هاوڵاتیان دەدرێت.

بە پێی دوایین ئامارى دابه‌شكردنى نه‌وت، له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 100 ملیۆن لیتر نه‌وت دابه‌شكراوه‌.