هەواڵی زیاتر
بەنداوە گەورەکان هێشتا پێویستیان بە ئاوە
964+
ژووری هەواڵ
له ماوه‌ى حه‌وت رۆژى رابردوودا دوو حاڵه‌تى هه‌ڵدێران له شاخ تۆماركراون، یه‌كه‌میان شه‌ش رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له بنارى قه‌ندیل گه‌نجێكی ئاژه‌ڵدار هه‌ڵدێرابوو، دووه‌میش شه‌وى رابردوو له چیاى كارۆخ شوانكارێك هه‌ڵدێراوه و ئێستا بۆ چاره‌سه‌رى له رواندزه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته هه‌ولێر .
ئه‌و ئاژه‌ڵداره‌ى له چیاى قه‌ندیل هه‌ڵدێرابوو خه‌ڵكی گوندى كاسكانى بنارى قه‌ندیله و له پارچه ڤیدیۆیه‌كدا سوپاس ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كات كه به‌هانایه‌وه چوون و رزگاریان كردووه.
گه‌نجه شوانكاره‌كه‌ى له شاخى كارۆخيش هه‌ڵدێرا خه‌ڵكی گوندى سه‌رانه له سنوورى رواندز و له‌دوێنێ شه‌وه‌وه به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى هه‌ولێر.
چیا محەمەد سەرۆکی شارەوانیی رواندز كه ئه‌و شوانكاره لێیه‌وه نزیكه، بە 964ـى وت، دره‌نگانى شه‌وى رابردوو هه‌ردى دۆزراوه‌ته‌وه و به‌ته‌نیاش نه‌بووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هۆكارى هه‌ڵدێرانى له شاخى كارۆخه‌وه نازاندرێت.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئەو شوێنەى لێی هه‌ڵدێرابوو تۆڕی موبایلی لێ نیە، بۆیه دۆزینه‌وه‌كه‌ى دره‌نگ كه‌وت”.
————————–
لە زۆربه‌ى پارکەکانی هەولێر هیچ پێداویستییه‌كى یاری و ئامێری وەرزشی بە ساغی نەماوەتەوە و شكێندراون و زیانیان پێگەیشتووە.
964 سەردانێکی مەیدانی ئەو شوێنانەی کردووە كه پاركه‌كانى لێن، بینیویه‌تى كه چۆن ئه‌و ئامێر و پێداویستیانه تێكدراون و لە نزیکەوە وێنەی گرتوون.
رێبین ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، لە پارکەکان، گەورە و به‌ته‌مه‌نه‌کان زیاتر لە منداڵەکان ئامێرەکان دەشکێنن و بەتەنگ ئەو ئامێرانەوە نایەن کە موڵکی گشتیین.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 450 پارک هەن، لەوانە 190 باخ و دارستان و پارکی گەورەن.
———————-
نۆبه‌ره‌ى ئاوى ئه‌مساڵ، كه به‌هۆى رێژنه بارانه‌كانى دوێنێی هه‌رێمی كوردستان دابارین، بۆ به‌نداوه بچووكانى هه‌رێم باش بوو، به‌ڵام بۆ گه‌وره‌كان رێژه‌یه‌كى كه‌م بووه.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، بە 964ـی وت، بەنداوە گەورەکانی وەک دهۆک، دەربەندیخان و دوکان لە خوار %35 ئاویان تێدایە و پێویستیان به زیاتر كۆگاكردنى ئاوه.
وتیشی، پلانیان وایە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئاو کۆگا بکه‌ن، چونكه بەهۆی زۆری پێویستی، ئاویان بەرداوەتەوە.
هەرێمی کوردستان خاوەنی سێ بەنداوی گەورە و 19 بەنداوی بچووکە، جگە لە چەندان پۆند کە ئاویان تیادا کۆدەکرێتەوە.
بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كان، شەپۆلی باران بارینەکەى دوێنێ داهاتێکی کەمی ئاویان بۆ بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان هەبووە، چونکە “ئەو دوو بەنداوە پشت بە بارانی ئەو ناوچانە دەبەستن، کە دەکەونە سەرووی بەنداوەکە.
وتیشی، بەشێک لە بەنداوە بچوکەکان ئاوی زۆرباشیان تێچووە و هەندێکیان سەرڕێژ بوون، به‌ڵام ده‌ڵێت، چاومان لە مانگەکانی شوبات، ئازار و نیسانە بۆ بەنداوە گەورەکان، كه ده‌بێ تاوه‌كو مانگی شه‌ش ساڵى داهاتوو ئاویان بۆ کۆگا بکەین”.