دەزگای مین لە هه‌ولێر هۆشداری دەدات
له‌گه‌ڵ بارانى به‌خۆڕ مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نیتان له‌بیر نه‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى كاروبارى مین هۆشداری ده‌دات، به‌هۆى بارانى به‌خۆڕه‌وه به‌شێك له‌مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانى هاوڵاتیان دروست ده‌كات.
دەزگای كاروبارى مین لە هه‌ولێر، چه‌ند رێنماییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، بەهۆی دابارینی ئەو بارانە زۆر و بەخوڕەوە، ئەگەری هاتنەخوارەوە یان غلۆربوونەوەی مین بۆ سەر رێگاکان و بۆ ناو ئاوەدانی زۆرە.
ئەوەشیان راگەیاندووە “ساڵانە بەهۆی باران بارینەوە مین لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن و مەترسی زۆر بۆسەر گیانی هاونیشتیمانیان دروستدەکەن”.
دەزگای مین ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه، هەر کەسێک مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆی بینی دەستکاری نەکات و پەیوەندی بە ژمارە 182 هێلی گەرمی دەزگای مین بکات.
تیمەکانى ئه‌م ده‌زگایه ئاماده‌ییان ده‌بڕیووه كه له شوێنێكدا ئه‌م حاڵه‌ته مه‌ترسیداره هه‌بێت، ده‌گه‌نه ئه‌م شوێنه و چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.