مێرگەسوور و بامەڕنێ زۆرترینن

زۆرترین رێژەی باران بارینی هەولێر و دهۆک بۆ 12 کاتژمێر بڵاوکرایەوە

فەهمی نەبی

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان زۆرترین رێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری رابردووی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکی بڵاوکردەوە، لە هەولێر زۆرترین رێژەی باران لە قەزای مێرگەسوور بووە 22 ملیم بارانی لێ باریووە.

بەگوێرەی ئەو نەخشەیە بێت ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بڵاویکردوەتەوە لە دهۆک زۆرترین رێژەی باران لە بامەڕنێ بووە 26.4 ملیم باران باریووە، بەڵام ناحیەی کانی ماسێ رایگەیاندووە لەماوەی 24 کاتژمێردا 104 ملیم باران لە ناحیەکە باریووە.

بەڵام ناحیەی کانی ماسێ بەجیا بڵاویکردووەتە،

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان رێژەی باران بارینی پارێزگای هەولێری بەمشێوەیە داناوە

دەشتی هەولێر 13.6 ملیم

دەشتی شەمامک 10.9 ملیم

شەقڵاوە 17.7 ملیم

حاجی ئۆمەران 8.6 ملیم

سۆران 9.2

بارزان 18.4

مێرگەسوور 22 ملیم

رێژەی باران بارینی پارێزگای دهۆک بەمجۆرەیە:

سەنتەری پارێزگای دهۆک 14.2 ملیم

مانگێش 11.4 ملیم

بامەرنێ 26.4 ملیم

باتوفا 10.4 ملیم

زاخۆ 13.9 ملیم

ئاکرێ 23.8 ملیم

بەهۆی زۆری رێژەی ئەو بارانەی لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوو باری، ئاستەنگی هاتوچۆ لەچەندین شەقامی هەولێر و دهۆک دروستبووە، ئاو چووەتە ماڵی چەندین هاوڵاتی و زیانیان پێگەیشتووە.