پێشبینی رۆژانەی بورجەکان

ئەمڕۆ زۆربەی بورجەکان لەرووی سۆزدارییەوە باش دەبن

964+

پێشبینی بورجەکانی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 19.11.2023

کاوڕ
21/3 – 19/4
ئەمڕۆ لەسەرکار میزاجیەکەت بەرامبەر هاوکارانت باش نابێت، وا باشترە نەگۆڕبیت، لە رووی سۆزداریەوە هەوڵبدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆبیت چونکە راستی هەمیشە دەردەکەوێت.

گا
20/4 – 20/5
لەرووی کارەوە ئەمڕۆ زۆر باش دەتوانیت هەموو شتێک کۆنترۆل بکەیت، یەکسەر بە هاوبەشەکەت مەڵێ باش، کەمێكیتر بیر لە پێشنیارەکەی بکەرەوە.

دووانە

21/5 – 21/6
ئەمڕۆ هەست بە بێتاقەتی دەکەیت بەهۆی پشتگوێخستنی هاوکارانت، بەڵام زوو بڕیار مەدە و فراوانتر ببینە، ئەمە بۆ لایەنی سۆزداریشت پێویستە.

قرژاڵ
22/6 – 22/7
لە رووی پیشەیەوە ئەگەری هەیە زۆر باش نەبێت و بکەویتە هەڵە تێگەیشتن لەگەڵ هاوکارانت، لایەنی سۆزداریت باشە و خۆشەویستەکەت هەموو هەوڵەکانتی لە بەرچاوە.

شێر
23/7 – 22/8
هەوڵبدە ئەمڕۆ خۆت لە گفتوگۆ و رێکەوتن بەدوور بگریت بە تایبەت لەگەڵ هاوکاران و بەرپرسانت، پلانەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت سەر دەکەوێت.

فەریک
23/8 – 22/9
دەرفەتی کارەکانت زۆر باش دەبێت و پشتگیری هاوکارانت بە دەست دەهێنیت، خۆشەویستەکەت زۆر هەستیارە بۆیە ئاگاداری کاردانەوەکانت بە.

تەرازوو
23/9 – 22/10
رەنگە ئەمڕۆ هەست بە قورسایی کاربکەیت، بەڵام دڵ لە دڵ مەدە چونکە تواناکانت بەدەردەکەوێت، رۆژ بە رۆژ زیاتر لەلای خۆشەویستەکەت بەنرخ دەبیت بە تایبەت ئەو کاتانەی کە پشتگیری دەکەیت.

دووپشک
23/ 10-21/11
تا دەتوانیت ئەمڕۆ ئاگاداری خۆتبە نەکەویتە تەڵەی چەند هاوکارێکت هەوڵبدە متمانەی کوێرانە بە کەس نەکەیت، دونیا بەلایەک خۆشەویستەکەت بە لایەک ئەم رەفتارەت وا دەکات هەمیشە پاڵپشتت بێت.

کەوان
22/11 – 21/12
ئەگەری هەیە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکت بۆ بێتە پێش و تووشی چەند گرژیەک ببیت بەڵام کۆڵ مەدە و بە گەشبینی و ئەرێنیەوە بەرگرتی لە دەسەڵات و مافەکانت بکە، ئەمڕۆ حەز دەکەیت پەرە بە لایەنی سۆزداریت بدەیت و هەنگاوی باشتری بۆ بنێیت ئەوەش بارودۆخێکی ئەرێنی دروستدەکات.

گیسک
22/12 – 19/1
رێگا بە دڵەڕاوکێ مەدە کۆنتڕۆڵت بکات رووبەرووی هەموو کێشەکانت ببەرەوە، ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت زۆر پێویستی بە پاڵپشتیت دەبێت.

سەتڵ
20/1 – 18/2
لە دوای ئەو سەرکەوتنانەی کە بە دەستتهێنا لە شوێنی کارەکەت لای هاوکارانت قەدرگرانتر دەبیت، لە ئەمڕۆوە چاوەڕێی دیدارێکی رۆمانسی و تایبەتبە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

نەهەنگ
19/2 – 20/3
ئەمڕۆ ئاگاداری خۆتبە رەنگە هەندێک کێشەت بۆ دروستبێت لەگەڵ هاوکارانت، رەتکردنەوەی هەموو داواکاریەکی خۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی دروستکردنی ناکۆکی لە نێوانتان.