هێرشی درۆنی بووە

ئەمشەو دەنگێکی بەهێز لە فڕۆکەخانەی هەریر بیسترا

964+

‎ئاکام غەفور – خەلیفان

درەنگانی شەوی رابردوو دانیشتوانی نزیک لە فڕۆکەخانەی هەریر گوێبیستی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بوون، دەرکەوت هێرشی درۆنی بووە.

‎شایەتحاڵێک نزیکی فڕۆکەخانە قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت، نزیک کاتژمێر 1:10 خولەک گوێبیستی دەنگی درۆن بووین، دواتر دەنگێکی زۆر بەهێزی تەقینەوە هات، دەنگەکە لەناو فڕۆکەخانە بوو، بەڵام هیچ ئاگر و دوکەلێکمان نەبینی‌.

دانیشتویەکی دیکەی هەریر بە 964ی وت، “درەنگی شەو بوو، لەخەودا بووین، گوێبیستی دەنگێکی بەهێز بووین لەگەڵ دەنگەکە خەبەرمان بووەوە”.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنورەکە بۆ 964 پشتڕاستی بیستنی دەنگە بەهێزەکەی کرد، بەڵام وتی زانیاری نییە ئایا هیرشی درۆنی بووە یان نا.

‎کەمێک دوای دەنگە بەهێزەکە، گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی” هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.

بەپێی زانیاری 964 لەماوەی مانگێکدا ئەوە دەیەمین هێرشە دەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و گروپێک هێرشەکەی لە ئ...

هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و گروپێک هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت