قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر: له‌ 2022 زۆرترین پرۆژه‌ بۆ هه‌ولێر كراوه‌

964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
ڤیدیۆ

قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ساڵی 2022 زۆرترین پرۆژه‌ له‌ سنووری شاری هه‌ولێر جێبه‌جێكراون، پێشی وایه‌ له‌ دوای 2014، ساڵی 2022 ساڵی پرۆژه‌كانی هه‌ولێر بوو.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌م، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 42 ملیار دینار بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر خه‌رج كراوه‌.

له‌و 42 ملیار دیناره‌، بڕی 34 ملیاری له‌سه‌ر خه‌رجی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان بووه‌، ئه‌ویتر له‌ بودجه‌ی جۆراوجۆر ته‌رخان كراوه‌، له‌وانه‌ بودجه‌ی سه‌ربار” نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وای وت.

قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر

به‌ وته‌ی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ جێبه‌جێكراون، له‌ بواره‌كانی كاره‌با، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، شه‌قام، دروستكردنی قوتابخانه‌ و بنكه‌ی ته‌ندروستی بووه‌.