پشت بە وزەی کارەبا دەبەستێت

لە رێگەی ئامێرێکەوە پێشوەختە نەخۆشی زەهایمەر دەستنیشان دەکرێت

+964

شاخەوان عومەر

تیمێکی لێکۆڵەری نێودەوڵەتی ئامێرێکیان داهێنا، کە بە هۆیەوە دەتواندرێت پێشوەختە دەستنیشانی نەخۆشییەکانی زەهایمەر و مێشک بکات، بێ ئەوەی پێویستی بە پشکنینی زۆر و هەندێک جاریش نەشتەرگەری هەبێت.

ئامێرەکە دەتواندرێت لە هەموو شوێنک بەکاربهێندرێ و لە رێگەیی وایفایەوە  شەپۆلە ئاراستەکراوەکانی مێشک بۆ کۆمپیوتەرو مۆبایلە زیرەکەکان دەگوازێتەوە.

ئامێرەکە لە بری پێکهاتە کیمیاییەکان، پشت بە وزەی کارەبا دەبەستێت، بۆیە دەستنیشانکردنەکەی زۆر وردترە

نەخۆشی زەهایمەر لە دەرئەنجامی کەڵەکەبوون و کۆبوونەوەی پڕۆتیناتی ژەهراوی ببیداتی ئەمیلۆید و تەنۆلکەکانی تاو، شارەزایان توانیویانە لە رێگای ئەو ئامێرەوە دەستیان بەو مادانە بگات و پێشوەختە نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن.

نەخۆشی زەهایمەر نەخۆشیەکی بڵاوە لە جیهان پیر و بەتەمەنەکان زیاتر تووشی دەبن، کە بەهۆیەوە یادەوەریان زۆر لاواز دەبێت و ناتوانن کەسوکاری خۆشیان بناسنەوە.

رێنمایی نوێی تەندروستی بۆ پێشگرتن لە پەتا وەرزییەکان ب...

رێنمایی نوێی تەندروستی بۆ پێشگرتن لە پەتا وەرزییەکان بڵاوکرایەوە