بەراورد بە وەرزی پێشوو
چەند یایزانێک لەماوەیەکی کەمدا نرخیان فڕی
964+
شاخەوان عومەر
چەند یاریزانێک بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستیان لە سەرەتای هاوینەوە تا ئێستا، لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان نرخیان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرزبووەتەوە.
یاریزانی ئێرلەندی ئیڤان فێرگسۆن تەمەن 19 ساڵ لە یانەی برایتۆن، بەهای لە 38 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 71 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی، جیرمی دیکۆی بەلجیکی تەمەن 21 ساڵ، بەهای لە 35 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە بۆ 65 ملیۆن یۆرۆ.
یاریزانی یانەی ریال مەدرید، بە رەگەز ئینگلیزی، جود بلنگهام تەمەن 20 ساڵ، بەهای لە 33 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 163 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە.
یاریزانی یانەی لایبزیک، بەرەگەز هۆڵەندی چاڤی سیمۆند، بەهای لە 33 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 76 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە.
یاریزانی فەرەنسی ماتیاس تیل تەمەن 18 ساڵ، بەهای لە 33 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 54 ملیۆن یۆرۆ بەرز بووەتەوە.
یاریزانی فەرەنسی وارن زایر ئەمیری تەمەن 17 ساڵ، بەهای لە 33 ملیۆن یۆرۆوە بۆ 54 ملیۆن بەرز بووەتەوە.