دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە. فۆتۆ: راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
پێشوەچوون هەیە
بازرگانانی كوردستان و ئێران له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
60 كۆمپانیای ئێران له پێنجه‌مین پێشانگه‌ی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی و بیناسازی له هه‌ولێر به‌شدارن، کۆبوونەوەیەکیش لە نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا و قسه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه، شه‌وی رابردوو له میانه‌ی پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێربەڕێوەچوو، كه تێیدا هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردن و باشترکردن و بەهێزکردنى جوڵەى بازرگانی و ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایه‌وه و هیوایان خواست پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان گەشەی زیاتری پێ بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر وتی، “بەشداریکردنی 60 کۆمپانیای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێنجەمین پێشانگەی بازرگانی نێودەوڵەتیی پیشەسازی و بیناسازی لە هەولێر، بەڵگەی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە”.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداریی کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێم و نەسروڵڵا رەشنودی، سەرکونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
حکومەتی ئێران هەوڵی ئەوە دەدات ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بگەیەنێتە 40 ملیار دۆلاری ساڵانە و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ عێراق دەربڕیوە، كه ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەمتر لە 20 ملیار دۆلاری ساڵانەیە.
هاوكات رێککەوتنامەیه‌ك له نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئورمیەدا هه‌یه، کە ئه‌مساڵ واژۆ كراوه و بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنه‌وه، هه‌روه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێكردووه، توانراوە جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و گەشتیاری لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران – تەمەرچین پێشوەچوونێکی زۆر بەخۆیەوە بینینێت.