وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت

سبەی دوا وادەی داشکاندنی قەرزی کارەبایە

964+

شاخەوان عومەر

بەپێی ئەو وادەیە بێت کە وەزارەتی کارەبا دایناوە، بڕیارە سبەی داشکانی قەرزی کارەبا کۆتایی پێ بێت، وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هیچ بڕیاریك نییە بۆ نوێکردنەوەی.

وەزارەتی کارەبا لەسەر پسولەی کارەبای ئەم مانگە ئەم دێرەی نوسیوە “ئەگەر تا 16.11.2023 بڕی پارەی داواکراو بدرێت، رێژەی 15%ی داشکان دەکرێت”.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بۆ 964 پشتڕاستی ئەوەی کردووە و وتی، بەیانی دوارۆژی داشکانەکەیە، سەبارەت بە بڕیاری نوێکردنەوەی ئەو کاتە هێشتا هیچی تازە لەئارادا نیە.

سەبارەت بە فراوانکردنی سیستەمی پڕیپەید، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، ‌هەڵمەتەکە بەردەوامە و قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێدەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان سەروو ملیۆنێک و 900 هەزار بەشداربووی کارەبای نیشتیمانی هەیە، بەنزیکی ترلیۆنێک و 300 ملیار قەرزی کارەباش لای هاوڵاتیانە.

لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا ئەوەندەی نەماوە

لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبا ئەوەندەی نەماوە