پایسکلسواره پاڵه‌وانه‌كانی دهۆك خه‌ڵات كران
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
ڤیدیۆ
یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك تیپی پایسكلسواریی یانه‌كه‌ی خه‌ڵات كرد، كه به‌م دواییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و دوو پاڵه‌وانیه‌تیی ده‌ره‌وه مه‌دالیای جیاجیایان به‌ده‌ستهێناوه.
له رێوڕه‌سێمكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م، یانه‌ی دهۆك له باره‌گه‌ی یانه‌كه‌یدا، خه‌ڵات و دیاری به تیپی پایسكلسواریی یانه‌كه‌ی به‌خشی، بەهۆی ئەوەی لە پاڵەوانیەتی مازنده‌ران و كرمان له ئێران، پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
هاوكات، تاریق سه‌عید راهێنه‌ری تیپه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزان وه‌هبی سلێمان و سیداد سلێمان، له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانیه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئیمارات به‌شدارییان كرد و ئه‌نجامی باشیان به‌ده‌ستهێنا.
تاریق سه‌عید وه‌ك راهێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان پله‌ی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ستهنێنا، هه‌روه‌ها وه‌هبی سلێمان وه‌ك یاریزان پله‌ی یه‌كه‌می له پێشبڕكێی “تاك دژی خولانەوەی كاتژمێر بۆ 20 كیلۆمه‌تر” به‌ده‌ستهێنا و مه‌دالیای زێڕی له مل كرا.
تاریق سه‌عید راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆک و هه‌َڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق، بۆ 964+ روونیكرده‌وه، “دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له كاری راهێنه‌رایه‌تی توانیم له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم، كه 12 ساڵه كار ده‌كه‌م”.
تاریق دڵخۆشه به‌وه‌ی یاریزانانی شاری دهۆك توانیویانه مه‌دالیای زێڕ ببه‌نه‌وه.
سیداد سلێمان، كه براوه‌ی مه‌دالیای زێڕ بوو له پاڵه‌وانیه‌تیی عه‌ره‌بی و هه‌ر له پاڵه‌وانیه‌تیی مازنده‌ران پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، بۆ 964+ قسه‌ی كرد، “دوای شه‌ش مانگ مه‌شق و ئاماده‌كاریی، توانیم له پاڵه‌وانیه‌تیی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی مازنده‌ران پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنم”.
یاریی پایسكلسواری له كوردستاندا بایه‌خێكی زۆری هه‌یه و له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی، له‌سه‌ر ئاستی كچان و كوڕان تیپ و یاریزانی ئاستبه‌رز هه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند راهێنه‌رێكیش له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كارده‌كه‌ن و ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی پایسكلسواریی عێراق كورده.