سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنورییەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان _ وێنە: رێکخراوەکان
لە مانگێکدا 35 بریندار و چوار کوژراو
کۆڵبەرێک کوژرا و پێنجی تریش بریندار بوون
پێشەوا محەمەد
شەوی رابردوو لە سنووری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژراوە و پێنجی دیکەش بریندار بوون، زانیارییەکە هی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.
ئەو رێکخراوە کە چاودێڕیی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ چوارشەممە 15.11.2023 بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.
دەشڵێت، “دوانیان منداڵن و خوار 18 ساڵن، ئەوەشی کوژراوە ناوی یادگار رەحیمییە”.
زانیارییەکانی ئەو رێکخراوە ئاشکرای دەکەن، بریندارەکان گوللـە بەر شان و قۆڵیان کەوتووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
بە پێی ئامارەکانی رێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی 35 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار کراون و چواری دیکەش کوژراون.